بڕیارە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ سازبکرێت و بەرهەمی شانۆیی کوردستان و وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدارن.
بڕیارە کۆنسێرتەکە لە 12 تاوەکو 18 ئەم مانگە لە هەولێر سازبکرێت و جگە لە بەشداری بەرهەمی شانۆیی کوردستان، بەرهەمی ئێران، تورکیا، ئۆکراینا، سووریا، تونس، لیبیا، میسر، ئیتاڵیا، عومان و ئوردن بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە لە شەش خولی رابردوودا بە بەشداری شانۆکارانی و کورد و بیانی بەڕێوەچووە و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوەنەچوو.
هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر سەرۆکایەتی فێستیڤاڵەکە دەکات و ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی دەستیپێکردووە.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |