ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی رایۆ ڤاییکانۆ.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە تووشی یەکەم شکست هات لەم وەرزەدا، کاتێک یاریەکەی 3 بە 2 دووڕاند.
گۆڵەکانی خاوەن یاریگا هەریەکە لە کۆمسانیا، گارسیا و ئۆسکار لە خولەکەکانی 5، 44 و 67 تۆماریانکرد،
گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید لە لایەن لوکا مۆدریچ و میلیتاو لە خولەکی 37 و 41 تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، ریاڵ مەدرید پێشەنگی ڕیزبەندی لەدەستدا و بە 32 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و
ڤاییکانۆش 21 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەم دێت.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |