ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئۆساسۆنا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئۆساسۆنا بباتەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئۆساسۆنای خاوەن یاریگا کۆتاییهات کاتێک لە خولەکی 6 داڤید گارسیا تۆماریکرد،
ناوبژیوان لە خولەکی 31یشدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
لە تایمی دووەمدا بارسا توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی پێدری و ڕافینیا لە خولەکەکانی 48 و 85 تۆماریانکرد و یاریەکەیان بردەوە.
بەم ئەنجامانە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە و ئۆساسۆناش 23 خاڵی هەیە و بەکاتی لە پلەی شەشەمدایە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |