ZNA-هەولێر سیاسی
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: عێراق و ئیسرائیل به نهێنی كۆبوونەتەوە
Kurdistan24 ههولێر 34 خولهك

.
عێراق عێراق و ئیسرائیل یسایی قەدەغەکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل
K24 – هەولێر
بەگوێرەی زانیارییەکان شاندێکی عێراق و ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی لوتكهی شهرمشێخ بە نهێنی کۆبوونەتەوە.
رۆژنامهی هارتسی ئیسرائیلی ئاشكرای دهكات، له كۆنگرهی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كهشوههوا كه له هاوینهواری شهرمشێخ له میسر بهڕێوهدهچێت، تامار زاندبێرگ وهزیری پاراستنی ژینگهی ئیسرائیل بهنێوهندگیری قوبرس و میسر به نهێنی لهگهڵ ژمارهیهك لهو وڵاتانهی كه دانیان به ئیسرائیلدا نهناوه كۆبووهتهوه.
رۆژنامهكه ئاماژهی بهوهداوه ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئاستی باڵای هەرێمییە کە ئیسرائیل لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا بەشدار دهبێت، هاوكات بهڕێوهچوونی كۆبوونهوه لەنێوان بەرپرسێکی حکومەتی ئیسرائیل و بەرپرسانی فەلەستین، لوبنان و عێراق بە شتێکی دەگمەن دادهنرێت.
لهو بارهیهوه تامار زاندبێرگ، وەزیری ژینگەی ئیسرائیل گوتویەتی: "باوەڕم بە دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان هەیە و ئەم جۆرە پرسانە سەلمێنەری ئەوەن ئاستەنگەکانی کەشوهەوا رۆڵیان لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا ههیه".
رۆژی 5ـی ئایاری 2022، لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای قەدەغەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کرا، مەبەست لە رەشنووسەکە، بەتاوان هەژمارکردنی هەر جۆرە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئیسرائیل. بەگوێرەی رەشنووسەکە هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک یان کۆمەڵ، لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.
لە 26/5/2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسند کرد، ئەمەش دوای ئەوە هات کە چەند لایەنێکی عێراقی کاریان بۆ ئەوە کردبوو پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |