ZNA - 6 لە یاریەکانی گەڕی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی برینتفۆرد کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە شکستی خاوەن یاریگا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی برینتفۆرد کۆتایهات .
سەرەتا و لە خولەکی 16 ئیڤان تۆنی گۆڵێکی بۆ برینتفۆرد تۆمارکرد، دواتر یاریزانەکانی مان سیتی هەوڵەکانیان چڕکردەوە و تاکو فیل فۆدین لە خولەکی 46 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمیشدا هەردوو یانە لە هەوڵدا بوون بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە و لەکۆتا خولەکەکانی یاریەکەدا ئیڤان تۆنی گۆڵی دووەم و بردنەوەی برنتفۆردی تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش مان سیتی بەکۆکردنەوەی 32 خاڵ لەپلەی دووەمدا مایەوە و برینتفۆردیش بە 19 خاڵەوە لەپلەی دەیەمدایە.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |