ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری ساوسامپتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەرامبەر بە گۆڵێک لە ساوسامپتۆنی بردەوە.
گۆڵەكانی یاریەکەش، لیڤەرپوڵ لە خولەکەکانی 6، 21 و 42 لەڕێگەی هەریەکە لە فێرمینۆ و داروین نونێز دوو گۆڵ تۆمار یانکرد،
تاکە گۆڵی یانەی میوانیش ئادامس لە خولەکی نۆدا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەر بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیدایە بەشێوەیەکی کاتی، ساوسامپتۆنیش تەنیا 12 خاڵ ی هەیە.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |