ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری ئەم هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام میواندرای لیدزی کرد. .
لە ئەنجامدا یاریێکی پڕ گۆڵ بوو، یانەی تۆتنهام بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ کۆتاییهات.
تایمی یەکەم لە سوودی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات، سومارڤێل و مۆرینیۆ لە خولەکەکانی 10 و 43 تۆمارکرد،
گۆڵەکەی تۆتنهامیش هاری کەین لە خولەکی 25 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی یانەکەی ڕێکخستنەوە و توانی سێ گۆڵی تر لە ڕێگەی هەریەکە لە داڤیس و ڕودریگو بێنتانچەر تۆماریانکرد،
گۆڵەکەی تری لیدز یاریزان مۆرینیۆ تۆمارکردەوە و یاریەکەش بە چوار گۆل بەرامبەر بە سێ گۆڵ کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە بەشێوەیەکی کاتی و لیدز یونایتدیش لە پلەی چوارەمدایە.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |