ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری ئەم هەفتەیەی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی میوانداری نیۆکاسلی کرد.
لە ئەنجامدا نیۆکاسل توانی بە تاکە گۆڵێک سێ خاڵی خاڵ لە چنگی چێڵسی وەرگرت.
دوای ململانێیەکی زۆر هەردوو یانە لە تایمی یەکەمدا سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن،
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 67ی یاریەکەدا جو ویلۆک توانی تاکە گۆڵی یاریەکە تۆماربکات و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتایهات.
دوای ئەم ئەنجامەش، نیۆکاسل گەڕایەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 30 خاڵ، یانەی چێڵسیش 21 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |