ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ خۆی رووبەڕووی یانەی ولڤەرهامپتۆن بوەوە.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 54 و 75 مارتن ئۆدیگارد دوو گۆڵی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
دوای ئەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ 37ی هەیە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، ولڤەرهامپتۆنیش بە 10 خاڵ لە پلەی 20 دا دێت.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |