ZNA – هەولێر
سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، رایگه‌یاند، گێڕانه‌وه‌ی سامانی دزراوی عێراق له وڵاتانی ده‌ره‌وه بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و وڵاتان ده‌بێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، له‌گه‌ڵ شیكه‌ره‌وانی سیاسی، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتووی عێراق باسكرد.
سودانی ئاشكرای كرد: له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بڕگه‌ی دامه‌زراندنی سندووقی په‌ره‌پێدانی عێراقمان جێگیر كردووه، داهاته‌كه‌ی له داهاتی نه‌وته‌وه ده‌بێت، ئه‌و سندووقه تایبه‌ت ده‌كه‌ین به كه‌رتی نیشته‌جێبوون و په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی.
سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتیشی: ئه‌و سندووقه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و بیرۆكه‌یه‌كی باشه بۆ گۆڕینی سیستەمی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و چالاككردنی كه‌رتی تایبه‌ت و گه‌شه‌پێدانی سه‌رمایه و زاڵبوون به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیدا.
ئەو دەشلێت: هه‌موو توێژه‌كان ده‌چنه چوارچێوه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و یاسایه، هانی كاركردنی تاكه‌كان ده‌دات له كه‌رتی تایبه‌تدا و باری سه‌رشانی حكومه‌ت سووك ده‌كات.
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، چاكسازی كردنه له‌و دامه‌زراوانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دامه‌زراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خێرای خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هاووڵاتی متمانه‌ی به دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان و سیستمی سیاسی له‌ده‌ستداوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسەكانیدا سودانی جەختی كردەوە، كەحكومهتهكهی له په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ وڵاتاندا پرسی گێڕانه‌وه‌ی سامانی دزراوی عێراق له‌به‌ر چاو ده‌گرێت، چونكه عێراق واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردووه و مافی خۆیه‌تی ئه‌و داوایه له وڵاتان بكات.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |