ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 15ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووی یانەی ئۆکسێری بویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی پاریس یاریەکەشی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بردەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێک کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 11 کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 51 و 57 و 81 و 84 کارلۆس سۆلێر و ئەشرەف حەکیمی و ریناتۆ سانچێز و هوگۆ ئیتیکی چوار گۆڵی تریان بۆ پاریس تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان خاڵەکانی بۆ 41 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازیەکەی لەگەڵ لانسی دووەم کردەوە پێنج خاڵ، ئۆکسێریش بە 13 خاڵ لە پلەی 15 دایە.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |