ZNA- هەولێر
فازڵ فه‌تلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی سوپای عێراقی له‌سنووری توركیا و عێراق له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان گفتوگۆ بكات.
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی عێراقی ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چاوچنۆكی توركیا له‌سه‌ر خاكی عێراق رۆژانه به‌بیانووی دژایه‌تی هێزه‌كانی په‌كه‌كه پێشێلی خاكی عێراق ده‌كرێت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئاڵای توركیا له‌سه‌ر 20 بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی عێراق ده‌شكێته‌وه و پێویسته جموجۆڵی سیاسی له‌ئاست ئه‌م پێشێلكارییانه بگیرێته‌به‌ر و به‌بڕیاری عێراقی په‌رله‌مان بوونی هێزی بیانی قه‌ده‌غه بكرێت، باشترین چاره‌سه‌ریش به هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ كوردستان پرسی جێگیركردنی سوپای عێراقه به‌درێژایی سنووری عێراق و توركیا تاوتوێ بكرێت.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |