ZNA – هەولێر
نەوال زوغبی، گۆرانیبێژی لوبنانی، کۆنسێرتێک بۆ هۆگرانی لە ئەمریکا سازدەکات. کۆنسێرتەکە لە بۆستنی ئەمریکا لە 19 ئەم مانگە سازدەکرێت و گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکێش بە هۆگرانی دەکات. کۆنسێرتەکە بەشێکە لە گەشتە هونەرییەکەی ئەو گۆرانیبێژە لوبنانییە کە ویلایەتکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدات. نەوال زوغبی، یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی عەرەبە و ئەمساڵ گەشتێکی هونەری دەستپێکردووە و بەم دواییە بۆ درێژەدان بە گەشتە هونەرییەکەی رووی لە ئەمریکا کرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad