ZNA – هەولێر
کۆمپانیای پارامۆنت، وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمی "Scream" گۆڕی و بڕیارە لە 31 ئازاری 2023 بڵاوبکرێتەوە. بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 10 مارسی 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام اتی بڵاوکردنەوەی بۆ 31 هەمان مانگ گۆڕاوە. بەرهەمهێنانی بەشی شەشەمی زنجیرە فیلمە ترسناکەکە، لە دوای بڵاوکردنەوەی بەشی پێنجەمی لە 14 کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە. کۆمپانیای پارامۆنت، جگە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی گۆڕانکاری لە کاتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی ئەو بەشە نوێیە ئاشکرا نەکردووە. "Scream" فیلمێکی ترسناکی ئەمریکییە و لە دەرهێنانی مات بێتینلی ئۆلبین و تایلەر جیلێتە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad