ZNA – هەولێر
گرووپی بلاکپینکی کۆرۆیا باشوور، کۆنسێرتێک بۆ هۆگرانی لە 20 کانوونی دووەمی 2023 لە ریاز دەگێڕێت. کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی ریاز 2022 لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت. جگە لە هۆگرانی ئەو گرووپە لە سعودیە، ژمارەیەکی زۆر لە هۆگرانی لە جیهاندا بۆ ئەو کۆنسێرتە روو لە سعودیەریاز دەکەن. بلاکپینک، یەکێک لە گرووپە ناسراوەکانی جیهاندا و بە گرنگترین گرووپی کچان لە کۆریای باشوور دەناسرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad