ZNA – هەولێر داهاتی فیلمی سینەمایی "Ticket to Paradise" لە سینەماکانی جیهاندا میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 8 تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 145 ملیۆن و 67 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە سینەمایی داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 52 ملیۆن و 592 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 88 ملیۆن و 224 هەزار دۆلارە.
لەم بەرهەمەدا دوو ئەستێرەی ناسراوی سینەمای هۆلیوود و جیهان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، ئەویش جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتسە و لە دەرهێنانی ئۆل پارکەرە.
فیلمە باس لە هەوڵی دوو دایک و باوکێک دەکات دەیانەوێت رێگری لە کچەکەیان بکەن لە دووبارە نەکردنەوەی هەڵەیەک کە ئەوان بەر لە 25 ساڵ کردوویانە.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |