ZNA – هەولێر تامر حوسنی، گۆرانیبێژی میسری، سبەی هەینی کۆنسێرتێک لە عومان پێشکەش دەکات.
کۆنسێرتەکەگوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش دەکات، لەوانە "نوور عینی"، "عنية بتحبك"، "عنية بتحبك"، "قرب حبيبى" و "عيش بشوقك".
تامر حوسنی ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ فیلمە نوێیەکەی کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی بکات، ئەمەش لە دوای سەرکەوتنی دوایین فیلمی "بحبك"، کە ئێستا لە سینەما جۆراوجۆرەکاندا نمایش دەکرێت.
ساڵی رابردوو تامر حوسنی فیلمی "مش ئانا"ـی بڵاوکردەوە، کە تامر حوسنی سیناریۆی بۆ نووسیوە و رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاو و لە دەرهێنانی سارا وەفیقە.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |