ج دیمەنی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Avatar" بەناوی "Avatar: The Way of Water" بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمە باس لە جەیک سولی دەکات کە لەگەڵ خێزانە نوێیەکەی لە هەسارەی پاندۆرا دەژی و کاتێک هەڕەشەیەکی ئاشنا گەڕایەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو شتەی پێشتر دەستی پێکردبوو، جەیک دەبێت لەگەڵ نەیتیری و سوپای "Na'vi" کاربکات بۆ پاراستنی هەسارەکەیان.
12 ساڵ بەسەر بەشی یەکەمی فیلمە زانستییە خەیاڵییەکەدا تێپەڕیوە کە لەلایەن جەیمس کامیرۆنەوە دەرهێنراوە.
کەیت وینسلێت لەم بەرهەمەدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بەشێکی زۆری رۆڵەکەی لە ژێر ئاودا وێنەگیراوە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |