ZNA – هەولێر ئەکتەری ئەمریکی کیڤن کۆنرۆی کە گێڕانی دەنگیی کارەکتەری باتمان لە بەرهەمێکی ئەنیمەیشنی 1992 ناوبانگی پەیداکردبوو.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە، جگە لەو رۆڵەی، لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی گێڕاوە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئەکتەرە کۆچکردووە، یەکێک لە دیارترین ئەو ئەکتەرانە بووە کە بە دەنگ رۆڵی لە فیلمە ئەنیمەیشنەکان گێڕاوە.
کیڤن کۆنرۆی لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای تەمەنێکی پڕ لە کاری هونەری، بەڵام دیارترین کارەکتەری کە پێیەوە وابەستەی بوو؛ رۆڵی باتمان بوو.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |