ZNA – هەولێر فیلمی ئەمریکی "The Fabelmans" لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگ، وەک فیلمی دەستپێکی 44ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە نمایش دەکرێت، کە رێوڕەسمی دەستپێکردنی لە ماڵی ئۆپێرای قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
ماوەی فیلمەکە 151 خولەکە، چیرۆکی باس لە گەنجێک دەکات لە ویلایەتی ئەریزۆنای دوای جەنگی جیهانی دووەم و نهێنیەکی مەترسیدار لەبارەی خێزانەکەیەوە دەدۆزێتەوە، ئەمەش وای لێدەکات هێزی فیلمەکان بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی رێنیشاندەریان بێت بۆ گەیشتن بە راستی.
ستیڤن سپیلبێرگ یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگ و کاریگەرەکانی مێژووی سینەمایە، 14 جار بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بووە.
لە 44ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە، رێز لە دەرهێنەری هەنگاری بێلا تار دەنرێت و خەڵاتی هەرەمی زێڕین بۆ تەمەنێک لە دەستکەوتێک پێدەبەخشرێت.
فێستیڤاڵەکە لە 13 ئەم مانگ لە قاهیرە دەستپێدەکات و تاوەکو 22 مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |