ZNA – هەولێر حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستیپێکرد و بەرهەمی شانۆیی کوردستان و وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ شەممە لە هۆڵی پێشەوا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری شانۆ دەستیپێکرد و تاوەکو 18 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لەو فێستیڤاڵە شانۆییەدا، جگە لە بەشداری بەرهەمی شانۆیی کوردستان، بەرهەمی ئێران، تورکیا، ئۆکراینا، سووریا، تونس، لیبیا، میسر، ئیتاڵیا، عومان و ئوردن بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە لە شەش خولی رابردوودا بە بەشداری شانۆکارانی و کورد و بیانی بەڕێوەچووە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوەنەچوو.
هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر سەرۆکایەتی فێستیڤاڵەکە دەکات.
لە یەک رۆژی فێستیڤاڵدا، لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، رێز لە هونەرمەند سەباح عەبدولڕەحمان نرا و خەڵاتی زێڕینی فێستیڤاڵی پێبەخشرا، دواتر شانۆگەری "'شالیر و جادووگەرانی ماگبێس" نمایشکرا.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |