ZNA – هەولێر
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و گوتیشی، لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا دەکات.
رۆژی دووشەممە،15-11-2022، عەبدولحسێن هەنین راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی بۆ کاروباری وزە لە پەڕەی خۆی فەیسبووک بڵاویکردەوە، "لە رێکەوتی 6-11-2022، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمم پێشکەشکردووە".
هەنین گوتیشی: لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆکارەکانی پشت دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشكرا دەكات، هاوكات، عەبدولحسێن هەنین، لەساڵی 2020 لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، بۆ پۆستی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە دامەزرێنرا.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |