ZNA - هەولێر یانەی برا دۆست یەکەم سەرکەوتنی خۆی لەم وەرزەدا تۆمار کرد.
لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و لە وەرزی ئەم ساڵ، یانەی وەرزشی برادۆست لە نێو هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی بروسکی کرد لە یاریگای یانەی باوە گوڕ گوڕ و توانی یەکەم سەرکەوتنی خولەکە تۆمار بکات .
دوێنی لە گڕێ، لە دەستپێکی یارییەکانی خولەکە و لە یەکەم ڕۆژدا پێنج یاری لە سەر ئاستی کوردستان بەڕێوەچوون و لە نێوان 10 یانەی پلە یەکی کوردستان، یانەی وەرزشی برادۆست توانی یەکەم سەرکەوتنی دەست پێ کی خولی یانە پلە یەکەکان تۆمار بکات کاتێک توانی یاریەکە بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە بروسکی میوانی بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |