ZNA- هەولێر
میدیای ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دوای پلانی رەوانەکردنەوەی کارمەندەکانیان لەلایەن کۆمپانیاکانی تویتەر و فەیسبوک، کۆمپانیای ئامازۆنیش بەنیازە ١٠ هەزار کارمەند لەکارەکانیان دووربخاتەوە.
میدیای ئەمریکا باسیان لەوەشکردووە، ئەو پلانەی کۆمپانیای ئامازۆن لە چوارچێوەی هەوڵەکانییەتی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی،پلانی لەکارلادانی ئەو کارمەندانەش بەڕێژەی لەسەدا دوو بودجەی کۆمپانیاکە دەگێڕێتەوە.
لەکارلادانی ئەو ١٠ هەزار کارمەندە جێبەجیکردنی گەورەترین پلانی کەمکردنەوەی کارمەندە لە ئامازۆن و پێشبینیش دەکرێت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و سەرچاوەمرۆییەکانی کۆمپانیاکە هەبێت.
کۆمپانیای ئامازۆنی ئەمریکی کە لەلایەن جێف بزۆسەوە خاوەندارێتی دەرکرێت، گەورەترین کۆمپانیای تایبەت بەکڕین و فرۆشتنی ئۆنلاینە و ژمارەی کارمەندەکانی لەسەرانسەری جیهاندا دەگاتە ٨٠٠ هەزار کارمەندە.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |