ZNA- هەولێر
رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بڵاویده‌كاته‌وه، عێراق له‌ریزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه زۆرترین فه‌رمانبه‌ری حكومیان هه‌یه.
مه‌نار عه‌بیدی سه‌رۆكی ده‌زگای ئابووری و ئایینده‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له‌ریزبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه زۆرترین فه‌رمانبه‌ری حكومی هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و وڵاتانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه رێژه‌ی 37%ی رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داگیركردووه.
عه‌بیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بوونی فه‌رمانبه‌ری زۆر فشارێكی زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق دروست ده‌كات و زۆرترین بودجه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ڕوات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه ده‌بێت هانی هاووڵاتیان بدرێت له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی تایبه‌تدا كار بكه‌ن و ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی هه‌یه كه‌م بكرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |