ZNA-هەولێر
ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هێشتا رێگایه‌كی دوورودرێژیان له‌پێشه بۆ شكستپێهێنانی داعش.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، ئێلێنا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هێشتا رێگایه‌كی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ كۆتاییهێنان به رێكخراوی داعش.
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی میدیایی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، له دیداره‌كه‌دا رۆمانۆوسكی دووپاتی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی له پشتگیریكردنی حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سه‌ربازیی سوپای عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كردووەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، وڵاته‌كه‌ی گرنگی بە بەرنامەی ئابووری، تەندروستی و رۆشنبیرییه‌كان دەدات، هەروەها پشتگیری لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی دەكات.

ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |