ZNA – هەولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئاشكرای كرد، رێككەوتنێكی سیاسی هەیە سەبارەت بەكێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، كێشه‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه له به‌غدا ئەنجامیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژ کرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایه‌وه.
محەمەد شیاع سوودانی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنێكی سیاسیی هه‌یه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم.
شیاع گوتیشی: ئه‌م رێككه‌وتنه له كارنامه‌ی حكوومه‌تیشدا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی یاسای نه‌وت و گاز، پشكی هه‌رێم له بوودجه و داهاتی ده‌روازه گومرگییه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |