ZNA – هەولێر
نێتفلێکس بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "The Witcher"ـی دەستپێکرد، لە کاتێکدا ئەکتەری سەرەکی ئەم بەرهەمە تێیدا بەردەوام نابێت. هێنری کاڤیل پاڵەوانی زنجیرەکە بەر لە دەستپێکردنی کارەکانی وەرزی چوارەمی ئەم بەرهەمە وازهێنانی لە کارەکەی راگەیاند و بڕیارە لە بری ئەو، ئەکتەری ئەمریکی لیام هێمسۆرس رۆڵی سەرەکی بگێڕێت. هەرچەند بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی ئەم بەرهەمە دەستیپێکردووە، بەڵام وادەی وێنەگرتنی ئاشکرا نەکراوە. بڕیارە وەرزی سێیەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەلە هاوینی 2023 لە نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە. ئەم بەرهەمە کە ناوەڕۆکێکی جادووگەری هەیە، لەسەر بنەمای زنجیرە کتێبێک بەهەمان ناو لەلایەن نووسەری پۆڵەندی ئەندرێج ساپکۆڤسکی وەرگیرا و باس لە چیرۆکی جیراڵتی ریڤیا دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad