ZNA – هەولێر
"The Fabelmans" نوێترین فیلمی ستیڤن سپێلبێرگ، دەرهێنەری ئەمریکی، لە دەستپێکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە نمایشکرا . چالاکییەکانی 44مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە لە خانەی ئۆپێرا بەڕێوەدەچێت و بەرهەمی چەندین وڵات تێیدا بەشدارن. ئەم بەرهەمە سینەماییە ماوەکەی 151 خولەکە و چیرۆکەکەی باس لە گەنجێک دەکات کە لە ئاریزۆنا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ژیاوە و نهێنییەکی ترسناک لەبارەی خێزانەکەی دەزانێت، لە فیلمەکەدا، هەریەک لە گابریێل لابێل، میشێل ویلیازم، پۆڵ دانۆ و سێس رۆگن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad