ZNA – هەولێر
کۆمپانیای وارنەر برۆس، یەکەم ترەیلەری بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Shazam" بڵاوکردەوە. بڵاوکردنەوەی دیمەنی ئەم بەرهەمە سینەماییە، ئامادەکارییە بۆ بڵاوکردنەوەی لە 2 حوزەیرانی 2023 کە لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی و ئەکشنەکانە. بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە بەناوی "Shazam! Fury of the Gods"یە و بەم دواییە زاکاری لیڤی، بەشداربوونی خۆی لەم بەرهەمەدا راگەیاند. دێیڤد ئێف ساندبرێگ دەرهێنەری فیلمەکەیە و سیناریۆکەی لەلایەن نری جایدن نووسراوە و چیرۆکەکەی کە کارەکتەرێکی دی سی وەرگیراوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad