ZNA – هەولێر
ئەدێل، گۆرانیبێژی بەریتانی، سیستەمێک بۆ پاراستنی دەنگی لە زنجیرە کۆنسێرتی داهاتووی لە لاس ڤێگەس لە ئەمریکا دابین دەکرێت. تێچووی سیستەمەکە 776 هەزار دۆلارە و بۆ پاراستنی دەنگی لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکانی لە لاس ڤێگەس دەکرێت کە بڕیارە لە 18 ئەم مانگە دەستپێبکات. ئەو هونەرمەندە تەمەن 34 ساڵە، لە هوتێل و گازینۆی کۆشکی قەیسەر زنجیرە کۆنسێرتەکە سازدەکات و تاوەکو ساكی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ئەدێل ساڵی رابردوو ئەو زنجیرە کۆنسێرتەی بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخست، ئەمەش تەنیا 24 کاژێر بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە بوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad