ZNA-هەولێر
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن.
لەڕاگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکرد، لەگەڵ زیادبوونی خۆپیشاندانەکانی ئێران،دەسەڵاتدارانیش سزای لەسێدارەدانیان زیادکردووە، ئەوەش بەڵگەیەکی ڕوونە کە ئەو سزایە بۆسەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن.
هەروەها داواشی لەئێران کرد، هەرچی زووە ئەو سزای لەسێدارەدانانە هەڵبوەشێنێتەوە کە بەتۆمەتی خۆپیشاندان بەسەر چەند چالاکوان و خۆپیشاندەرێکیدا سەپاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، داوای هەڵوێستی بەپەلەی نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر ئەو ڕەفتارە سەرکوتکارانەی حکومەتی ئێران دژی خەڵک بەکاریدەهێنێت، تەنها لەبەر ئەوەی داوای مافی خۆیان دەکەن.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە پاش گیانلەدەستدانی گوماناوی ژینا ئەمینی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاران لە ڕۆژی ١٧ی مانگی نۆی ئەمساڵ دەستیپێکردووە، بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش تا ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە نزیکەی ٣٢٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |