ZNA - هەولێر سادیۆ مانێی ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی بایرن میونشن بە هۆی پێکانەوە هەڵبژاردەکەی جێهێشت و بەشداری مۆندیال ناکات.
شەوی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی سەنیگال لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، سادیۆ مانێی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماوەی رابردودا تووشیبووە.
یەکێتیەکە رونیانکردوەتەوە کە دڵتەنگن بەوەی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکەیان بەشداری مۆندیال ناکات و بە دڵنیاییشەوە کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەیان لە مۆندیالدا.
لەلایەکی ترەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش رایانگەیاند، سادیۆ مانێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت بەهۆی ئەو پێکانەوەلە ژێر سەرپەرشیاری چەند پزیشکێکی شارەزا لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |