English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بڕیارێكی مەسك ژمارەیەكی زۆر لەكارمەندانی تویتەر دەست لەكار دەكێشنەوە
2022-11-19 [09:20 AM]

ZNA – هەولێر


ئیلۆن مەسک خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە رێی پۆستێکی ئەلیکترۆنییەوە داوای ئەوەی لە کارمەندانی تویتەر کرد کە ئامادەبن بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن یان دەستلەکار بکێشنەوە، لە دوای ئەم داوایەش ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تویتەر دەستیان لەکارکێشایەوە.

ماڵپەڕی "The Verge" هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە دوای ئەوەی مەسک لە رێگەی "Slack" کە پڕۆگرامێکی ناوخۆیی تایبەت بە پەیوەندییکردنی کارمەندانی کۆمپانیای تویتەرە، داوای زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردنی کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.

یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکە لەو بارەیەوە بابەتێکی بڵاوکردووە و نووسیووییەتی: "لە دوای 12 ساڵ کار کردن تویتەرم بەجێهێشت".

کارمەندێکی دیکەی کۆمپانیاکەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە دوای ئەوەی مەسک بووەتە خاوەنی کۆمپانیاکە، نووسیووییەتی: "کارکردنم لەگەڵ تویتەر یەک کۆتاییهات و نامەوێت لەگەڵ تویتەر دوو کار بکەم".

بەکارهێنەرێکی تویتەریش نووسیوویەتی: "وا دیارە ئەوانەی کە دەیانەویست تویتەر بکەنە تۆڕێکی باشتر، هەموو دەستلەکار دەکێشنەوە، ئەو کارمەندانەی ماونەتەوە هەرچەند زیاتر کار بکەن، زۆر سەختە بتوانن تویتەر رزگار بکەن".

لە لایەکی دیکەشەوە بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئیلۆن مەسک لەگەڵ بەشێک لە کارمەندانی تویتەر کۆبووەتەوە و هەوڵیداوە رێگریی بکات لە دەستلەکارکێشانەوەی "ئەو کارمەندانەی رۆڵی گرنگیان لە کۆمپانیاکەدا هەیە".

 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad