English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی شایستە داراییەکانی سەرۆکایەتییەکانی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە
2022-11-19 [10:32 AM]

ZNA-هەولێر


 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد کە پەیوەستن بە بەرپرسانی باڵای عێراق، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی کۆماری، وەزیران و پەرلەمان لە دەرگرێتەوە.

بە گوێرەی بڕیارەکانی سوودانی مووچەی پاسەوانانی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی رابردوو لە دوای ساڵی 2003 دەبڕدرێت.

بەپێی بڕیارەکەی سوودانی، سەرجەم شایستە داراییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەبڕێت، کە بریتین لە لەتیف رەشید سەرۆککۆمار، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و خودی خۆی وەک سەرۆک وەزیران.

هەروەها مووچەی پاسەوانانی هەریەکە لە سەرۆک کۆمارەکانی خولەکانی رابردوو وەک فوئاد مەعسووم و بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەللاوی، ئیبراهیم جەعفەری، نووری مالیکی، حەیدەر عەبادی، عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی دەبڕدرێن.

بەشێکی دیکە لە بڕیارەکانی سوودانی بریتین لە کەمکردنەوەی مووچەی ملیۆنێک و نیو لە تیمی حکومەتەکەی، هەروەها کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت، هەڵوەشانەوەی شایستە تایبەتەکانی وەک میوانداری و چارەسەری و بەکرێگرتنی فڕۆکەی تایبەت بە سێ سەرۆکایەتییەکە.

سوودانی ئامانجی ئەوەیە، لە رێگەی بڕیارەکانەوە، خەرجییە زیادەڕەوییەکانی حکومەت کەمبکاتەوە، وەک چۆن قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی نوێ بدرێت بە ئەندامانی پەرلەمان، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پلەی تایبەتیان هەیە، لەوانە سەرۆکی دەزگاکان و یاریدەدەری وەزیری وەزارەتەکان و باڵیۆزەکان.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad