ZNA-هەولێر له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌ربازی سوپای عێراق سه‌ربڕدران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئا‌ڤێستا محه‌ممه‌د، بەڕێوەبەری شارەدێی قەرەهەنجیر راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار لە سنووری نێوان قەرەهەنجیر و كەركووك هێرشیان كرده سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژراون.
سەبارەت بە ئەنجامدەرانی هێرشەكەش، بەڕێوەبەری شارەدێی قەرەهەنجیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لێكۆڵینەوە له رووداوه‌كه دەكرێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یێندرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، چوار سەربازەكە كه بریتیبوون له فیراس كهزوم، عامر ناسر، ئه‌حمه‌د كازم عه‌بیس و سه‌فا دوای كوژرانیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه سەربڕاون.
دوایی رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر لە زۆربەی شوێنەكان بۆشایی ئەمنی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە درووستبووە و زۆربەی هێرشەكانیش لەو شوێنانە ئەنجامدەدرێن كە بۆشایی ئەمنیان هه‌یه و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داوای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە دەكات.
K24
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |