English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان و زێلێنسکی تاوتوێی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەیان كرد
2022-11-19 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی پیرۆزباییان لە یەکتر کردووە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکردنی دانەوێڵە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نێوەندگیری دەکرێت.

ئەردۆغان بە زێلێنسکی گوتووە، هەردوو گرێبەستی دانەوێڵە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەزموونێکی ئەرێنی بوون و "درێژکردنەوەی ئەم لێکتێگەیشتنە بۆ سەر مێزی دانوستان" سوودی بۆ هەموو لایەنەکان دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن جەختی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا کردووە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad