ZNA - ههولێر
لە قەزای ئایڤاجک سەربە پارێزگای چاناککا لە رۆژئاوای تورکیا، ٥١ کۆچبەری نایاسایی رزگارکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.
راداری گەڕۆکی فەرماندەیی گرووپی ماڕماڕای رۆژئاوای ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، لە کەناراوەکانی ئایڤاجک بەلەمێکی لاستیکی بەدیکرد کە کۆچبەرانی نایاسایی تێدا بوو.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ھەڵمەتێکیان دەستپێکرد و لە میانیدا ٥١ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.
دوای تەواوکردنی رێککارە یاساییەکان، کۆچبەران رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی قەزای ئایڤاجک کران.
AA
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |