ZNA – هەولێر
وەزیری درەوەی بەڕیتانیا لە کۆنفڕانسێکدا لە بەحرەین رایگەیاند، ئێران مەترسی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات و دەشلێت، "کاردەکەن بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆم.
جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبەحرەین باسی لەوەکرد، چەکی دابینکراو لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشە لە هەموو ناوچەکە دەکات.
کلیڤەرلی گوتیشی: "ئەمڕۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە هەموو کاتێک پێشکەوتووترە و رژێمی وڵاتەکە پەنای بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە رووسیا بردووە کە خەڵکی سڤیل لە ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج."
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، بەریتانیا سوورە لەسەر ئەوەی شانبەشانی دۆستانی کاربکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران و رێگەگرتن لە بە قاچاخبردنی چەکی نایاسایی، بۆ ڕێگری لە توانای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
کلیڤەرلی رەخنەی لە ڕووسیاش گرت و دەڵێت، هیچ وڵاتێک بێبەری نییە لە کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراک.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |