ZNA – هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20/11/2022، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەفراوانی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و چەند ناوچەیەکی بۆردومان کرد.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بۆردومانەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، نۆ شەڕڤانی هەسەدە و شەش سەربازی سوپای سووریا كوژراون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا نۆ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و شەش سەربازی سوپای سووریا كوژراون، هەروەها 30 کەسی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان بریندارن و برینی هەندێکیان سەختە.
سوپای تورکیا بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە کۆبانێ و شارۆچکەکانی دێرک، زرگان و دربێسیێ لە سنووری پارێزگای حەسەکە کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گرێسپی سەر بە پارێزگای رەققە چەند خاڵێکی سوپای سووریاش بۆردومان کراون.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |