ZNA - هەولێر
هێرشێکی چەکداری لە ئەمریکا لانی کەم ٥ کوژراو و ١٨ برینداری لێکەوتەوە.
ئەم هێرشە لە یانەیەکی شەوانەی تایبەت بە هاورەگەزخوازان لە ناوچەی کۆلۆرادۆ سپرینگز روویداوە.
بە گوێرەی راپۆرتە نافەرمییەکان قوربانیان لەلایەن نیشانەشکێنێکەوە کراونەتە ئامانج.
پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە دەستگیر کردووە و رایگەیاندووە ئەم کەسە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.
هێشتا روون نییە هاندەری هێرشبەرەکە چی بووە.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |