ZNA - هەولێر
كوتله‌ی سادیقون له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق چڕكردووه‌ته‌وه.
ره‌فیق ساڵحی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سادیقون له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: جووڵه‌یه‌كی راسته‌قینه له ناو كوتله‌كه‌یان و ته‌واوی هێزه نیشتیمانییه‌كان له په‌رله‌مان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له‌پێناو وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق له‌ئارادایه و گوتیشی: سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سووره و رێگه به به‌زاندنی ئه‌و هێڵه ناده‌ین، جا له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نه‌كه‌وه بێت.
ساڵحی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌روبه‌ندی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك راسپارده و بڕیاره حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و دووپاتیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی كولهكانی ناو په‌رله‌مان پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و حكومه‌تی نوێش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه دابنێت.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |