ZNA – هەولێر
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌تی ئێستای محه‌مه‌د شیاع سوودانی رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌پێی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكردووه بڕه‌خسێنێت.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوا ده‌كات، یاسای حزبه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان ههموواربكرێتهوهو بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و گۆڕانكاری له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا بكرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێردرێت.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی داواده‌كات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌بچێت و هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانیش بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |