ZNA- هەولێر
بۆل نۆمبا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ئیداره‌دانی ژێرخانی ئابووری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا له بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای ده‌كات، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و به‌تایبه‌تی مه‌غریب و میسر و ئوردن و عێراق له‌نێوان هه‌ر ده كه‌سێك شه‌ش كه‌سیان به‌ده‌ست كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن.
بەڕێوەبەری ئیدارەدانی ژێرخانی ئاوبووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئایینده‌ی ژیان له‌م وڵاتانه‌دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، گرفتی ئاو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه و هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتوانه بۆ شوێنه‌كانی دیكه و زیانێكی گه‌وره‌ش به‌ر ئابووری له‌و ناوچانه ده‌كه‌وێت كه رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بوونه‌ته‌وه و له‌داهاتووشدا كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |