ZNA- هەولێر
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا ئاشکرای کردووە، ئێران و ڕووسیا، لەسەر بەرهەمهێنانی درۆنی ئێرانی لە ناو خاکی رووسیادا رێک کەوتوون.
واشنتۆن پۆست لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار کە ناویان بڵاو نەکراوەتەوە نووسیویەتی بەرپرسانی باڵای ئێران و ڕووسیا گرێبەستی بەرهەمهێنانی درۆنی ئێرانی لە ناو خاکی ڕووسیایان واژۆ کردووە و بەخێرایی خەریکی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەن و چاوەڕێ دەکرێ لە چەند مانگی داهاتوودا رووسیا بە هاوکاریی ئیران دەست بکات بە بەرهەمهێنانی درۆنی ئێرانی.
سەرچاوەکانی واشنتۆن پۆست پێیان وایە جێبەجێکرانی ئەم ڕێککەوتنە بە مانای قووڵبوونەوەی هاوپەیمانیی نێوان ئێران و ڕووسیایە.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |