ZNA - هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە و لە دووەم ڕۆژی جامی جیهانی قەتەر، لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکاندا سێ یاری بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاری کۆمەڵەی دووەمدا لە کاتژمێر چوار، هەردوو هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و ئێران ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە کاتژمێر حەوتى شەویش، لە دووەم یارى کۆمەڵەى یەکەمدا، هۆڵەندا بەرامبەر سەنیگال یارى دەکات، بەبێ ئامادەبونی سادیۆ مانێ.
لە دوایین یارییەکانى ئەمڕۆشدا و لە دووەم یارى کۆمەڵەى دووەمدا، کاتژمێر 10ى شەو، هەڵبژاردەى ئەمریکا بەرامبەر هەڵبژاردەى وێڵز یارى دەکات.
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |