ZNA - هەولێر لە دووەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئێران ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلاند توانی یاریەکە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئێران بباتەوە.
هەر لە تایمی یەکەمدا ئینگلتەرا سێ گۆڵی لە ڕێگەی هەریەکە لە بێلینگهام، بایاکۆ ساکا و ستێرلینگ لە خولەکەکانی 35، 43 و 46 دا تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46، هەڵبژاردەی ئێران 3 گۆڕانکاری لەسەر یەکی کرد بۆ ئەوەی ئەنجامەکە بگۆڕێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە خولەکی 62 بایاکۆ ساکا گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی هەڵبژاردەی تۆمارکرد،
لە خولەکی 65 مەهدی تارمی گۆڵێکی بۆ ئێران تۆمارکرد، بەڵام لە خولەكی 71 ڕاشفۆرد بە یەکجاری ئێرانی بێ هیوا کرد کاتێک گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد.
لە دوا خولەکی ئاسایی و لە خولەکی 90دا گریلیش گۆڵی شەشەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،
ناوبژیوان 10 خولەک کاتی زیادکراوی ئەژمارکرد و لە دوا خولەکی کاتی زیادکراودا لێدانی سزای بۆ هەڵبژاردەی ئێران هەژمارکرد و تارمی گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |