ZNA-هەولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراق، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری عێراق كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
هه‌روه‌ها هاتووه: حكومه‌تی عێراق به توندی بۆردومانی ئێران به درۆن و مووشه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئیدانه و ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێرشی دووباره‌ی هێزه ئێرانی و توركییه‌كان به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له دژی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو په‌یماننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه په‌یوه‌ندی وڵاتانیان رێكخستووه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای مافی دراوسێیه‌تییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، حكومه‌تی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه دووپاتیده‌كاته‌وه خاكی عێراق نابێت ببێته باره‌گا و رێڕه‌وی زیانگه‌یاندن به هیچ یه‌ك له وڵاتانی دراوسێ و ره‌تیشیده‌كاته‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی ململانێ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی سیاسی لایه‌نی ده‌ره‌كی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق كۆببێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كۆتایی به دانیشتنی ئه‌مڕۆ هێنا و بڕیاری دا سبه‌ی سێشه‌ممه كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنی سبه‌ی، پرسی سه‌روه‌ری عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له كوتله كوردستانییه‌كان، له یادداشتێكدا داوایان كرد، له دانیشتنی سبه‌ی نوێنه‌راندا پرسی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق تاوتوێ بكرێت.
به گوێره‌ی یادداشته‌كه، كوتله كوردستانییه‌كان دا‌واشیان كردبوو، حكومه‌تی عێراق میوانداری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاماده‌بوونی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئه‌و پرسه تاوتوێ بكرێت.
كوتله كوردستانییه‌كان ئه‌وه‌شیان خستبووه روو، كه پێویسته كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، سیستمی به‌رگری ئاسمانی بداته عێراق تا بتوانێت به‌رگری له خۆی بكات.
داواكاری كوتله كوردستانییه‌كان دوای ئه‌وه هات له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بنكه و باره‌گاكانی لایه‌نه كوردییه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستیپێكردووه.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |