ZNA - هەولێر لە دووەم یاری ئەمڕۆی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و هوڵەندا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سەنیگالی بردەوە.
تایمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا تاکۆ تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵ تۆمارکردن.
لە تایمی دووەمدا هۆڵەندا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 84 و 99 لەڕێگەی کودی گاپۆ و داڤی کلاسن تۆمارکرد.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |