English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 1740 دۆلار بەرزبووەوە
2022-11-22 [06:33 AM]

ZNA-هەولێر


بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی زێڕ رووی لە بەرزکردنەوە کرد دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە بە رێژەی 1٪ دابەزیبوو.

 

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2022، بەهای دۆلار بەراورد بە دراوەکانی دیکە دابەزیوە و ئەوەش بووە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ کۆتایی بە دابەزینەکانی رۆژی دووشەممەی خۆی بهێنێت و بە رێژەی 0.2٪ بەرزبێتەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1740 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 

نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست بۆ کڕینی دۆلار لە بازاڕەکاندا دابەزی بوو، بەهۆی ئەوەی کە بازرگانان و وەبەرهێنان لەبەر نیگەرانی لە سەرهەڵدانەوەی تووندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین روویان لە کڕینی دۆلار کردبوو. بەڵام ئەمڕۆ خواست بۆ کڕینی دۆلار کەمبووەتەوە و نرخی دۆلاریش دابەزیوە.

 

لۆرێتا مێستر، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لقی ( کلیڤلاند) رایگەیاندووە، بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکەکە بە ئەگەری زۆرەوە بە رێژەیەکی کەمتر سوودی بانکی بەرزدەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی زێڕ داناوە.

 

رۆژی چوارشەممە بڕیارە بانکی ناوەندیی ئەمریکا راپۆرتی خۆی سەبارەت بە چۆنیێتی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بڵاودەکاتەوە و لەبەرئەوەش وەبەرهێنان چاوەڕێی هەندێ ئاماژەن بۆ ئەوەی هەنگاوی دواتری بانکەکەیان بۆ دەربکەوێت کە بە تووندی کاریگەری لەسەر بازاڕی زێڕ دادەنێت.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad